لە میدیای تورکییەوە

دامەزراندنی كوردستانی گەورە

10:56 - 2025-01-29
جیهان
85 جار خوێندراوەتەوە

حورییەت

پ.د.مەهمەت سەیفەدین ئەرۆڵ سەرۆكی سەنتەری ئەنقەرە بۆ قەیران و لێكۆڵینەوەی سیاسی (ئەنەكەسام) پێیوایە: ئەمریكا تا رادەیەكی زۆر گەیشتۆتە ئەو رایەی كە “پرۆژەی چوار بەشی كوردستان بەدی نایەت»، لەبەر ئەوە خەریكە ئەم بۆچوونە لە سوریاش قەبوڵ دەكات، پێدەچێت ترەمپ كە ئامانجی رزگاربوونە لە بارگرانی و تێچووی سەر ئەمریكا و بە ئامانجكردنی چین، بە تەواوی لەگەڵ سیاسەت و هەڵبژاردنێكی عەقڵانیتر بێت بۆ ئەم پرسە.
هەروەها ئەو سەردانە هاوكاتانەی فیدان و كاڵن ئەنجامیان داوە، دەكرێت وەك بەشێك لە پرۆسەی هەماهەنگیی و دیاریكردن لە چوارچێوەی ناوچەكەدا بخوێنرێتەوە، ئەمەیش پێچەوانەی بۆچوونی چەندین سەنتەری دیراسات و لێكۆڵیارە كە پێیانوایە «گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، كورد دەهێننەوە سەر گۆڕەپانی مێژوو و دامەزراندنی كوردستانی گەورە».

بابەتە پەیوەندیدارەکان