تەقویم
عومەر چەلیك وتەبێژی ئاكپارتی، رایگەیاند: سەردانەكان بۆ ئیمرالی تەواو بوون و چاوەڕوان دەكرێت لەمەودوا بانگەوازێك رابگەیەنرێت، چەلیك ئاماژەی بەوەدا یەپەگە دەڵێت «بەرگریی لە مافی كورد دەكەم».
عومەر چەلیك رایگەیاند: با توركمان، عەرەب، كورد، سوننە، عەلەوی، نوسەیری، شیعە لە ناوچەكەدا بە برایەتیی بژین و خۆیان بڕیار لە داهاتووی خۆیان بدەن، كاتێك باس لە سوریا دەكرێت ئێمە دەڵێین «سوریا هی سورییەكانە». كاتێك باس لە عیراق دەكرێت ئێمە دەڵێین «عیراق هی عیراقییەكانە».
چەلیك وتەبێژی ئاكپارتی رایگەیاند: رێكخراوە ״تیرۆریستییەكان״ بەسوود وەرگرتن لە ئاژاوەگێڕییەكانی ناوچەكە هەوڵ دەدەن قووڵایی بۆ خۆیان دروست بكەن و بەشێك لە دەوڵەتانی خۆرئاواش پشتیوانی لەو رێكخراوانە دەكەن.