پەیامی سەرۆک بافڵ لە یادی چل و حەوتەمین ساڵەی شەهید ئارامدا

12:03 - 2025-01-31
کوردستان
102 جار خوێندراوەتەوە

لەیادی چل و حەوتەمین ساڵەی شەهیدبوونی شاسواری شۆڕشی نوێ و رێکخستنەکانی خەباتی کوردایەتی و یەکێتی، سڵاوی وەفاداری و پابەندبوونمان بە رێبازی شەهیدان و تێکۆشەرەکانی یەکێتی و کاک ئارام دووپاتدەکەینەوە و ئەم رۆژە هانمان دەدات لەدرێژەدان بە خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک و پاراستنی ئەزموونەکەمان.

کاک ئارامی سەرکردە، رووناکبیر، خاوەن بیری نوێ و رێبازی بنیادنانەوەی رێکخستنەکانی ناوشار و ژیانی کوردایەتی و یەکێتی بوو لە شارەکاندا و هاوکات قەڵەمێکی بەڕشتی سەردەمی نوێ بوو، کە دوای نیوسەدە تا ئەمڕۆش بیری کاک ئارام رێنیشاندەری ژیان و کاری رێکخراوەیمانە. 

یەکێتی بە شانازی و رێزەوە یادی کاک ئارامی سەرکردە بەرزڕادەگرێت و یادو یادەوەرییەکانی کە مێژوویەکی درەوشاوەی خەباتمانن، بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەهێڵینەوە و بە شوێن پێیاندا بۆ هێنانەدی ئامانجە باڵاکان و سەرفرازی گەلەکەمان هەنگاو دەنێین.

سڵاو بۆ گیانی پاکی کاک ئارامی سەرکردەو شاسواری رێگای خەباتی رزگاریخوازی کوردایەتی سەرجەم شەهیدانی گەلەکەمان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان