لیژنەی دەسپاكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، هەوڵەكان سەركەتووبوون لە راگرتنی تۆڕی ئینتەرنێتی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم.
بەپێی راگەیەندراوێكی لیژنەی دەسپاكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەهۆی نەدانی ئەو بڕە پارەیەی كە شایستەی دارایی حكومەتی عیراقە، خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێتی كۆڕەك رادەگرێت.
وتیشی، سودانی داوای لێكردوون ئەو بابەتە بە خێرایی یەكلابكرێتەوە و پاڵپشتی راپۆرتەكانی لیژنەكەی كردووە و پێشتریش سزای كۆمپانیاكەیان داوە و پەیوەندییەكانیان بە هێڵەكانی ترەوە راگرتووە بەهۆی رادەستنەكردنی ئەو بڕە پارەیەی لە ئەستۆیدایە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ساڵی 2023 دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان چوار بڕیاری بەرامبەر كۆمپانیای كۆڕەك بۆ پەیوەندییەكان دەركرد، لەوانەش راگرتنی كڕین و فرۆشتنی سیمكارتی كۆمپانیاكە و راگرتنی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەنێوان بەشداربووانی كۆمپانیاكە و كۆمپانیاكانی تری پەیوەندی.