خانمی یەکەم پێشوازی لە نوێنەرانی عیراق لە پەرلەمانی منداڵانی عەرەب دەکا

03:47 - 2025-01-31
کوردستان
320 جار خوێندراوەتەوە

خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازیکرد لە ژمارەیەک منداڵی نوێنەرایەتی پارێزگاکانی عیراق لە پەرلەمانی منداڵانی عەرەب، کە بڕیارە لە 14 تا 23ی شوبات لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەڕێوەبچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەندامانی دەستەی چاودێری منداڵ هیشام محەمەد و  داود سەلمان و خاتوو فەتوح عەبدولکەریم و خاتوو شلێر سەردار بەڕێوەبەری پرۆگرامی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و  بەڕێوەبەری ئۆفیسی ڕێکخراوەکە لە بەغدا خاتوو فاتیمە رازی ئامادەبوون، خانمی یەکەم خۆشحاڵی دەربڕی بە دیداری ئەو منداڵە ژیرانەی کە ئەوان نوێنەرایەتی عیراق دەکەن لە پەرلەمانی منداڵانی عەرەب.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەیکرد بە گرنگی بەشداریکردنی منداڵانی پارێزگاکانی عیراق لە پەرلەمانی منداڵانی عەرەب بۆ پاڵاوتنی کەسایەتییەکانیان و پەرەپێدانی تواناکانیان و پاراستن و تێگەیشتن لە ماف و ئەرکەکانیان، ڕوونیکردەوە کە ئەم ئەزموونە پێویستە بۆ خۆ ئامادەکردنی دروست بۆ ئەوەی منداڵ ژیانێکی بەرهەمدار لە کۆمەڵدا بژی و گیانی ئاشتی و شکۆمەندی و لێبوردەیی و ئازادی و یەکسانی و برایەتی لە ناویدا پەرە پێبدات.
خانمی یەکەم ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بمانەوێت ئایندە بنیات بنێین، پێویستە گرنگی بە منداڵی بدەین و کەلتووری هاووڵاتیبوون و بەها دیموکراسییەکان لە نەوەکان بچێنین بۆ ئەوەی بتوانن چالاک بن لە داڕشتنی ئایندەی عیراقدا.
پاشان بوار درا بۆ پرسیاری منداڵانی ئامادەبوو، کە نوێنەرایەتی پارێزگاکانی بەغدا و واست و زی قار و کەربەلا و نەینەوا و بابلیان دەکرد کە بە ئازادی و بە هەستێکی دڵسۆزانەوە قسە بکەن سەبارەت بە مەسەلەکانی پەیوەست بە منداڵان و پرسیاریان ئاراستەی خانمی یەکەم کرد سەبارەت بە کەسایەتی ئەزموون و بۆچوون لەسەر مەسەلە هەنووکەییەکان، وەک مەسەلەی پەنابەران و ئاوارەکان و کاری منداڵان و توندوتیژی خێزانی و کاریگەرییەکانی ئەم مەسەلانە لەسەر ژیانی منداڵان.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە سەرنجەوە وەڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە سەبارەت بە ئەزموون و بوارەکانی مێژوو و کەلەپوری و منداڵ، کە تیایدا ئاماژەی بەوەدا عیراق بنەمای سەرهەڵدانی یاسا و نووسینە و چەندین دەستکەوتی مێژوویی گرنگی هەیە، جەختیکردەوە بەشداریکردن لە پەرلەمانی منداڵانی عەرەب بۆ بەرژەوەندی منداڵان و ئاڵوگۆڕی بیروڕا و ڕاوێژ کرا جگە لە پەرەپێدانی توانای سەرکردایەتی و کاری تیم و لێبوردەیی و متمانە بەخۆبوون لە منداڵاندا.
لای خۆیەوە خاتوو شلێر سەردار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی خانمی یەکەم نیشاندا بۆ سپۆنسەرکردنی وۆرک شۆپی ڕاهێنان کە لەلایەن ڕێکخراوی منداڵانی کوردستانەوە بە هاوکاری دەسەڵاتی چاودێری منداڵان بەڕێوەچوو بۆ بەهێزکردن و ڕاهێنانی منداڵان لەسەر چۆنیەتی کارلێککردن لەگەڵ منداڵانی عەرەب پەرلەمان.
 
لە بەرامبەردا ئەندامانی دەستەی چاودێری منداڵان سوپاسی خانمی یەکەمیان کرد بۆ گرنگیدان بەو بابەتە و پشتگیری و هاندانی بەردەوامی گەنجان و پەرۆشی بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان