لە ساڵیادی كارەساتە پر خوێناوییەکەی یەکی شوباتدا سەری رێز و نەوازش بۆ تەواوی شەھیدەکان و خانەوادەکانیان دادەنوێنین.
کارەساتی یەکی شوبات بەهەموانی گوت و ئاگاداری کردینەوە کورد لای ئەوان ھەر کوردە و ھیچ جیاوازیەکی نییە لە رەنگ و بیرکردنەوەیاندا.
بیست سال پێش ئەمڕۆ تاریک پەرستان لە ھەولێر لە دوو تەقینەوەی جیا بەڵام ھەردووکیان دەرھەق بە کورد ئەنجامدا کە بووە ھۆی شەھیدبوونی چەندین سەرکردە و کادیری رێبازی کوردایەتی و برینداربوونی چەندانی تر.
لەیادی ئەوە رۆژە ماتەمینەدا دەبێت ھەموو لایەک تێبگەین کە دوژمنان ھیج جیاکارییەک لەنێوانمان ناکەن، دەبا ئێمەش بە ھەموو لایەکمان خۆمان رێکبخینەوە و یەکگرتووبین بۆ ئەوەی دوژمن و نەیارەکانمان نەتوانن جارێکی تر دەستمان بۆ درێژبکەن.
سڵاو و درود بۆ گۆڕی شەھیدان بەگشتی و شەھیدانی یەکی شوبات بەتایبەتی
حاجی مەسیفی
سکرتێری ئەنجومەنی پیشتیوانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان