نوێنەران دەنگ لەسەرهەمواركردنەوەی یاسای بودجە دەدات

01:13 - 2025-02-02
کوردستان
466 جار خوێندراوەتەوە

تەها عەبدوڵڵا
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی نوێنەران بەڕێوەبچێت، دەنگدان لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی 2025، یەكێكە لە بڕگەكان و چاوەڕێ دەكرێت بە بێ كێشە و ئاستەنگ دەنگی لەسەر بدرێت، بەتایبەتی دوای كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی فراكسیۆنەكان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کە سەرجەم لایەنەكان كۆكبوون لەسەر هەمواركردنەوەی یاساكە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە بە دەنگدان لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای بودجە، بڕی تێچووی دەرهێنانی نەوتی هەرێم دیاریدەكرێت، بەوەش هەناردەكردنەوەی نەوتی هەریم دەستپێدەكاتەوە، كە ماوەی نزیكەی دوو ساڵە وەستێنراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان