لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، فەرمانبەر و مامۆستایانی مانگرتوو رایانگەیاند، لەسەر داواى هاونیشتمانییان بڕیارى هەڵپەساردنى مانگرتنەکەمان داوە بەڵام پەیامەکەمان نەگەیشتۆتە دەسەڵات.
دواى 15 رۆژ مامۆستایان و فەرمانبەرانى مانگرتوو بڕیارى هەڵپەساردنى مانگرتنیاندا، مانگرتووان سوپاسى کاسبکاران و چالاکان و پشتیوانانى مانگرتووان و بەشێک لە پەرلەمانتاران و میدیاکاران و چین و توێژەکانیان کرد، کە لەماوەى مانگرتنەکەیاندا هاوکاریان بوون و بە چالاکیی جیاواز بەشداربوون لە مانگرتنەکەیان.
مانگرتووان گوتیشیان، دواى 15 رۆژ لەژێر فشارى برسێتیدا نیین و کەسوکار فشارى هەڵپەساردنى مانگرتنیان لێکردوون و لەسەر داواى ئەوان مانگرتنەکەیان هەڵپەساردووە.
لە 28ی کانوونى دووەمی 2025ەوە 13 مامۆستا و فەرمانبەر لە سلێمانى مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندبوو، بەڵام دواى 15 رۆژ، لە بەرامبەر ژمارەیەکى زۆر لە پشتیوانانیان مانگرتنەکەیان هەڵپەسارد.