ئەمڕۆ لە دادگای باڵای تاوانەکانی پێنجەمی دیاربەکر دادگاییکردنی عەبدوڵڵا زەێدان هاوسەرۆکی گەورە شارەوانیی وان بەڕێوەچوو تیایدا بەتۆمەتی "هاندانی تیرۆر لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا" سزای سێ ساڵ و 9مانگ زیندانی بەسەر زەیداندا سەپاند.
عەبدوڵڵا زەیدان سەبارەت بەو سزایە وتی: بۆ ئێمە ئەم بڕیارە بڕیارێکی سیاسییە و هیچی تر، ئەوانەی لە 31ـی ئازاردا نەیانتوانی لە رێگەی دیموکراسییەوە خەڵکی وان بشکێنن، هەوڵەدەن جارێکی تر لە رێگەی دادوەرییەوە ئیهانەی ئیرادەی خەڵکی وان بکەن، ئێمەش لە بەرامبەردا تا کۆتایی بەرگری لە دیموکراسی و دادپەروەری و ئیرادەی گەل دەکەین.