فراکسیۆنی یەکێتی: خزمەتكردنی وارس و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئەركێكی پیرۆزو گەورەیە.

11:33 - 2025-02-11
کوردستان
796 جار خوێندراوەتەوە

لە راگەیاندراوێکدا فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سوپاسی دادگای فیدراڵی دەكات بۆ رەتكردنەوەی سكاڵای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی شەهیدانی هەرێم، دەشڵێت، خزمەتكردنی وارس و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئەركێكی پیرۆزو گەورەیە.

دەقی راگەیەنراوەکە...

سوپاسی دادگای باڵای فیدرالی عیراق دەکەین، کە سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستانی رەتکردووە.

خزمەتکردنی وارس و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان، ئەرکێکی پیرۆزو گەورەیە و پێویستی بە وەزارەت و دامەزراوەی تر هەیە کە بتوانێ لە ئاستی گەورەیی و پیرۆزیی ئەرکەکەدا بێت.

هیوادارین لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر بایەخ و گرنگی و رۆڵ بدرێت بە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، چونکە هێشتا داواکاری رەوا و خزموتگوزاری پێوسیت ماون جێبەجی بکرێن بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەیسی ئەنفال و کیماباران و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان.

 فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان