ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ، داواکاریی بۆ بوونە بەربژێری پارتی کۆماریی گەل 'جەهەپە' لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی کۆمار لە تورکیا، پێشکەشی پارتەکەی کرد.
ئیمامئۆغڵو رایگەیاندووە کە : "ئەمڕۆ یەکەم هەنگاوی دەستپێکێکی نوێمان هاویشت و بە فەرمی داواکاریمان بۆ بوونە بەربژێری جەهەپە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار پێشکەشکرد".
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کە ژمارەیەک سکاڵا لە دژی تۆمارکراوە و چەندین دۆسیەی جیاجیای لەلایەن دادگاکانی تورکیاوە بۆ کراوەتەوە، دوو خولی لەسەریەکە، لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکاندا توانیویەتی بەسەر بەربژێری پارتی داد و گەشەپێدان 'ئاکپارتی' دەسەڵاتداردا سەربکەوێت و ببێتە سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ.