بەڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەرۆژهەڵاتى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى بەفرو باران بەشێوەى پچڕ پچڕ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەرۆژهەڵاتى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى بەفرو بارانێکى کەم و لەگەڵ هەندێك لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان، لە کاتەکانى شەودا دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند ده‌بێت و له نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت و ئاڕاستەی با باشوری خۆرئاوا دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( 1 – 3 ) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
كه‌شناسی باسی له‌وه‌شكردوه، سبەی یەکشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە زۆربەى ناوچە بەرزەکانى رۆژهەڵات و باکورى رۆژهەڵاتى هەرێم بەشێوەى پچڕ پچڕ، بەفربارین سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە دەگرێتەوە، بارینى بەفرێکى کەم لەسەنتەرى پارێزگاى هەولێرو کەرکوک.