مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، رایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خشتەی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت. ئەمە بەشێکە لە بودجە سێ ساڵییەکە کە بە یاسای ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٢٣ پەسەندکراوە.
ئەو وتیشی" حکومەت دڵنیایی دەدات کە هاوسەنگی لە نێوان خەرجییەکان و وەبەرهێناندا دروست دەکات"