وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم زەماڵەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای لە کۆریای باشوور راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، 25ی ئەم مانگە کۆتا وادەی پێشکەشکردنە و تاوەکو 19ی ئەم مانگەش دەبێت پێشکەشکار سەرجەم مامەڵەکانی تەواو کردبێت.
خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند، چەند دەرفەتێکی خوێندن لە کۆریای باشوور بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەردەستە، کە ماستەر لە بوارەکانی (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرپێدان، بەرێوەبردنى گشتى، خاوەندارێتی فکری، زانستی داتا بۆ سیاسەتی گشتی و بەرێوەبردن، سیاسەتی گشتی و بەرێوەبردن) و دکتۆرا لە بوارەکانی (سیاسەتی گشتی، سیاسەتی پەرەپێدان، سیاسەتی گشتی و پەرەپێدان).