بەهۆی راگرتنی نەوتی هەرێم، هێشتا خشتەی بودجە نەنێردراوە بۆ پەرلەمان

05:00 - 2025-03-17
کوردستان
40 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بەردەوامیی راگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێم، خشتەی بودجەی 2025 تا ئێستا نەگەیشتووەتە پەرلەمانی عیراق

مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بڕیاربوو خشتەی بودجەی ساڵی 2025 پێش کۆتایی ساڵی دارایی بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران، بەپێی ماددەی 77 بڕگەی 2، لە یاسای ئیدارەی دارایی، بەڵام تائێستا خشتەکە نەگەیشتووە، ئەمەش بە پێشێلکردنی ئەم بڕگەیە دادەنرێت.

وتیشی، “دواکەوتنی خشتەکە، بووەتەهۆی پەکخستنی زۆرێک لە چالاکییە ئابوورییەکانی وڵات و راگرتنی پرۆژەکان. بەڵام زانیاریمان بەدەستگەیشتووە کە رەنگە خشتەکە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران”.

بابەتە پەیوەندیدارەکان