عیراق 17 کەسی دیپۆرتکردەوە

06:19 - 2025-03-17
عیراق
43 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند کە ١٧ هاوڵاتی بیانی بەهۆی سەرپێچیکردنی یاساکانی نیشتەجێبوونەوە دیپۆرتی وڵاتەکەیان کراونەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و ئیقامەی عیراق، ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیەكە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە 17 كەسی بیانی كە سەرپێچی یاسای نیشتەجێبونی عیراقیان كردوە، دیپۆرتکردوەتەوە.

ئاماژەش بەوەشکرد، دیپۆرتكردنەوەكە دوای هەوڵی بەرفراوان و بەدواداچون و لێپێچینەوە ئەنجامدراوە، هاوکات داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت زانیاری لەسەر هەر سەرپێچییەک لە مەرجەکانی نیشتەجێبون بدەن و  پەنایان نەدەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان