دوێنێ 23/3، یادی 65 ساڵەی كۆچی دوایی گەورە زانای كورد سەعید نوورسی بوو، ئەم زانایە لە ساڵی 1878 لە گوندی نوورس لە دایكبووە، یەكەم كەس بووە هەوڵیداوە بۆ دامەزراندنی زانكۆ لە كوردستاندا، هاوكات گەورەترین كەسایەتی و مەزنترین زانایە لە دوای مەولانا «خالیدی نەقشبەندی» لەناو نەتەوەی كورددا ناوبانگی جیهانی بۆ درووستبووە.
كۆ بەرهەمەكانی بە ناونیشانی (سەرجەمی نوور)دا بڵاوكردوونەتەوە و وەرگێڕدراون بۆ چەندین زمان، لە 23/3/1960دا كۆچی دوایی كردووە، لە شاری ئۆرفا و لە گۆڕستانی «خلیل الرحمن» نێژراوە، بەڵام لە 12ی تەمموزی هەمان ساڵدا گۆڕەكەی تێكدرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێكی نادیار .
نەرمین عوسمان محەمەد