سەرۆک بافڵ لە دەباشان پێشوازی لە چەند هەڤاڵێکی تێکۆشەر دەکا

05:26 - 2025-03-26
کوردستان
143 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی  لە هەڤاڵانی تێکۆشەر، کاک فەرید ئەسەسەرد، ئارێز عەبدوڵڵا، رەهبەر سەید برایم، جوتیار نوری، ئاوات محەمەد،  حەمە زیاد مەولود کرد.

لەدیدارێکی دۆستانەدا گفتوگۆی هەمەلایەنە لەبارەی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان و ئەرکە حزبی و رێکخراوەییەکان کرا و تەئکید لە پابەندبوون بە سیاسەتی نیشتمانیی و بەرپرسیارانەی یەکێتی بۆ کۆی هاوکێشەکان کرایەوە، بە شێوەیەک هەموو هەوڵەکان یەکبخرێن لەپێناو یەکڕیزی کوردایەتی و زیاترخزمەتکردنی خەڵک و یەکێتی ناو یەکێتی.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەکەدا ستایشی رۆڵی هەریەک لە هەڤاڵانی کرد کە بەشێکن لە مێژووی خەباتی بەردەوامی یەکێتی و دووپاتیکردەوە وەک هەمیشە تێکۆشەرەکانی یەکێتی رێنیشاندەری خەباتمان دەبن و وەک وتوومانە سەرمایەیەکی لەبن نەهاتوون و پێکەوە هەموومان لە سەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال بەیەک رۆحیەتی یەکێتیی بوونمانەوە ئەرکە کوردستانی و ستراتیژییەکان رادەپەڕێنین لەپێناوی سەرفرازی گەلەکەمان .

بابەتە پەیوەندیدارەکان