سلێمانی، رۆژی جیهانیی شانۆ بەرز رادەگرێت

11:53 - 2025-03-24
هەمەرەنگ
49 جار خوێندراوەتەوە

سلێمانی، رۆژی جیهانیی شانۆ بەرز رادەگرێت
سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لقی سلێمانی، بە هاوبەشی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی، بە رێكخستنی چەندین چالاكی مەراسیمی رۆژی جیهانیی شانۆ بەرز رادەگرێت.
لە مەراسیمەكەدا، كە سەعات 10ی سەرلەبەیانی رۆژی 27/3/2025 لە هۆڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەكان بەڕێوەدەچێت، چەند چالاكییەك پێشكەشدەكرێت، لەوانە: پێشانگەی شێوەكاری لە هۆڵی ئەزموون، نمایشی جلوبەرگ و چەند پارچە میوزیكێك، پاشان پێشانگەی كتێبی چەند دامودەزگایەكی چاپ و بڵاوكردنەوە دەكرێتەوە، دواتر وتاری رۆژی جیهانیی شانۆ دەخوێندرێتەوەو رێزلێنان پێشكەش بە دوو مامۆستا و فەرمانبەری پەیمانگەكە دەكرێت.
لە بڕگەی دووەمی مەراسیمی رۆژی جیهانیی شانۆدا، پانێڵێك دەربارەی شانۆ بۆ هەریەك لە شانۆكاران: گۆران عەلی كەریم، كاردۆ عەزیز و سەفین ئەنوەر بەڕێوەدەچێت، سەعات 2ی پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ شانۆیی (كورسی) لە دەرهێنانی رەوەند هاوڕێ‌ نمایشدەكرێت، دوای بەدوای ئەویش لە سەعات 4ی ئێوارە، شانۆیی (بازنەی تەباشیری قەوقاز) لە دەرهێنانی باوان فەلاح نمایشدەكرێت.
كۆمار مەسعود

بابەتە پەیوەندیدارەکان