هەنار موفتی بۆ کوردستانی نوێ : دیوانی سێهەمم، بەم نزیكانە بڵاودەبێتەوە

11:53 - 2025-03-24
هەمەرەنگ
33 جار خوێندراوەتەوە

شاعير هەنار مەلا گچكە بە هەنار موفتی ناسراوە،  لە بناری چیای سەفین لە  شەقڵاوە لە خانەوادەیەكی ئایینپەروەر و رۆشنبیر لە دایكبووە.
 هەنار موفتی  بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند:  لە منداڵییەوە چاوم لە نێو پەرتوكخانەكەی باوكم بووە، پڕ بووە لە كتێب بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی و فارسی، دیوانی شاعیرانی كلاسیكی و كوردی و فارسی، ئارەزووم چووەتە خوێندنەوەی شیعری شاعیرانی كلاسیكی و شیعری شاعیرانی نوێخوازی سەردەمی حەفتا و هەشتاكانی سەدەی رابردوو، ئیدی دەستم كردووە بە شیعر نووسین، جوانيی سروشتی شەقڵاوە و هەموو كوردستان و رووداوە خۆش و ناخۆشەكان كاریان تێكردووم و بوونەتە هەوێن و سەرچاوەی هەڵقوڵانی شیعر و پەخشانە شیعر.
وتیشی: تا ئێستا دوو دیوانی شیعریم بڵاوكردووەتەوە، بەرهەم و كتێبی سێهەمم بە ناونیشانی (بە زمانی باران ئەدوێم) ئێستا ئامادەیە بۆ چاپ، بەم نزیكانە بڵاودەكرێتەوە.

محەمەد عەبدولرەحمان-شارەزوور

بابەتە پەیوەندیدارەکان