ئەمڕۆ سێشەممە 25/3، جەولەیەكی تر لە یارییەكانی پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە دوا یارییەكانی مۆندیالی 2026، لە هەرسێ گروپی هەڵبژاردە بەشدارەكاندا دەكرێن.
لەم جەولەیەی یارییەكاندا عیراق دەچێتە ئوردون و بەرامبەر فەلەستین یاریی دەكات، ئێران میوانداریی لە ئۆزبەكستان دەكات و ئوردونیش یارییەكی قورسی هەیە و لەگەڵ كۆریای باشوور و لە كۆریا یاریی دەكات:
یارییەكان
*ژاپۆن×سعودییە (گروپی سێیەم) –سەعات 1:35 نیوەڕۆ.
*كۆریای باشوور×ئوردون(گروپی دووەم)–سەعات2:00 پاش نیوەڕۆ.
*چین×ئوستورالیا (گروپی سێیەم)-سەعات 2:00 پاش نیوەڕۆ.
*قیرغیزستان×قەتەر (گروپی یەكەم) –سەعات 4:45 عەسر.
*ئەندەنوسیا×بەحرەین (گروپی سێیەم) –سەعات 4:45 عەسر.
*ئێران×ئۆزبەكستان(گروپی یەكەم) –سەعات 7 ئێوارە.
*فەلەستین×عیراق (گروپی دووەم) –سەعات 9:15 شەو.
*كۆریای باكوور×ئیمارات (گروپی یەكەم) –سەعات 9:15 شەو.
*كوێت×عومان(گروپی یەكەم) –سەعات 9:15 شەو.
لەم قۆناغی كۆتاییەی یارییەكانی پاڵاوتندا، 18 هەڵبژاردە بەشداریی دەكەن، بەمشێوەیە بەسەر سێ گروپدا دابەشكراون:
*گ1: ئێران، قەتەر، ئۆزبەكستان، ئیمارات، قیرغیزستان، كۆریای باكوور.
*گ2 :كۆریای باشوور، عیراق، ئوردون، سوڵتان نشینی عومان، فەلەستین، كوەیت.
*گ3: ژاپۆن، ئوستورالیا،سعودیە، بەحرەین، چین، ئیندۆنیسیا.
سیستمی یارییەكان
*یەكەم و دووەمی هەر گروپێك كە شەش هەڵبژاردە دەكەن، راستەوخۆ دەگەنە دوا یارییەكانی مۆندیالی 2026.
*سێیەم و چوارەمی ئەم گروپانە دەگەنە یارییەكانی پاشكۆی پاڵاوتن كە شەشە هەڵبژاردەن.
*ئەم شەش هەڵبژاردەیەش دەكرێنەوە بە دوو گروپی سێ هەڵبژاردەیی.
*یەكەمی هەردوو گروپەكە، كە دوو هەڵبژاردەی تر دەكات،راستەوخۆ دەگەنە مۆندیال.
*دوو دووەمەكەش بەشداریی پاشكۆیەكی تری پاڵاوتنی یارییەكان دەكەن و براوە دەچێتە یاریی پاشكۆی پاڵاوتنی كیشوەریی جیهانییەوە.
*واتا سەرجەم 8 هەڵبژاردە و نیو لە كیشوەری ئاسیاوە دەگەنە مۆندیالی داهاتوو.