هونەرمەندی شێوەكار، شنۆ یەحیا بۆ کوردستانی نوێ : لە 22 پێشانگەی هاوبەشدا بەشداریم كردووە

12:12 - 2025-03-25
هەمەرەنگ
47 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند شنۆ یەحیا ناسراو بە شنۆ شوارێ ساڵی 1976 لە دوبز لە پارێزگای كەركوك لەدایكبووە، چوار پێشانگەی تایبەت بەخۆی هەبووە.
شنۆ یەحیا بە دوالاپەڕەی وت: هەر لە منداڵیمەوە حەز و خولیام بۆ هونەر بە تایبەتی هونەری شێوەكاری هەبووە و 28 ساڵە سەرقاڵی شێوەكارییم، تا هەنووكە 4 پێشانگەی تایبەت بە خۆم هەبووە و لە 22 پێشانگەی هاوبەشدا بەشدارییم كردووە، تا هەنووكە لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان بەشداری پێشانگەم كردووە جگە لە سلێمانی نەبێت، لە دەرەوەی وڵات و لە وڵاتانی عەرەبی بەشداریی پێشانگەم كردووە و پێمخۆشە لە سلێمانیش پێشانگە بكەمەوە.
وتیشی: پێمخۆش بوو زووتر پێشانگە بكەمەوە، بەڵام بەهۆی دەستكورتییەوە نەمتوانیووە، كاری هونەرییم بۆ پرۆگرامەكانی خوێندن بە تایبەتی بۆ وانەی ئەلفوبێی كوردی لە قۆناغی بنەڕەتیدا كردووە و ئێستاش وەك هونەرمەندێكی شێوەكار بەردەوامم و مامەڵە لەگەڵ هەموو جۆرە رەنگێك دەكەم و پەیامی من پەیامی هونەرە و پەیامی هونەر پەیامی مرۆڤایەتی و خۆشەویستییە و كەمكردنەوەی شتە ناشرینەكانە.
محەمەد عەبدولڕەحمان شارەزوور

بابەتە پەیوەندیدارەکان