ئەمڕۆ 25/3، یادی 49 ساڵەی كۆچی دوایی سیاسەتمەدار و سەربازی گەورەی باكووری كوردستان، ئیحسان نوری پاشایە.
ناوی ئیحسان نوری كوڕی عەلی قولی پاشایە، ساڵی 1893 لە بەدلیس لەدایكبووە، ساڵی 1910 بووە بە ئەفسەر، لە ساڵانی 1927-1930 رابەڕایەتی شۆڕشی «ئاگری داغ»ی كردووە و دوای هەرەسهێنانی شۆڕشەكە روویكردۆتە ئێران.
لە رۆژی 18/3/1976 لە یەكێك لە شەقامەكانی تاران تووشی رووداوێكی دڵتەزێن بووە و هەر بەهۆی ئەو رووداوەشەوە لە 25/3/1976 لە نەخۆشخانەی «سینا» لە تاران كۆچی دوایی كردووە و لە گۆڕستانی (بەهەشتی زەهرا) بە خاك سپێردراوە.
نەرمین عوسمان محەمەد