ژمارەی 329ی گۆڤاری پەپولە بڵاوكرایەوە كە گۆڤارێكی پەروەردەیی – رۆشنبیریی منداڵانەیە و رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان لە سلێمانی دەریدەكات.
لەم ژمارەیەدا كۆمەڵێك بابەتی هەمەجۆر و هەمەڕەنگ تایبەت بە جیهانی منداڵان بەرچاو دەكەوێت لەوانە: سڵاو، مەتەڵ، نەورۆز، بەفر، وەرزش، لیۆ دەچێتە نەخۆشخانە، زانست بۆ هەمووان، بەفری رەنگاوڕەنگ، من هاتووم سوپاستان بكەم، لە هەموو هەورێك باران نابارێت، تێرنەخۆر، مەلا محەمەدی شەڵماشی و ... هتد.
نگین ئەمیر