فلاشی ئابووری

نوێكردنەوەی كۆبۆنی خۆراك درێژكرایەوە

10:54 - 2025-03-26
ئابووری
33 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند: وەزارەتەكەیان نوێكردنەوەی كۆبۆنی خۆراكی بۆ ماوەی 30 رۆژ نوێكردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا پێنج ملیۆن و 300 هەزار كەس كۆبۆنەكەیان نوێ كردۆتەوە و تەنیا لە بەغدای پایتەختیش 540 هەزار كۆچكردوو تۆمار كراوە و ناویان لە كۆبۆندا سڕاوەتەوە، ئێستاش وەزارەت ماوەكەی درێژكردەوە، تا هاووڵاتییان دەرفەتی تەواویان هەبێت بۆ نوێكردنەوەی كۆبۆنی خۆراكەكەیان.
ئەلمەسرا

بابەتە پەیوەندیدارەکان