كۆمپانیای هایۆندای مۆتۆری كۆریای باشوور ئاشكرایكرد، بڕیارە 21 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمریكادا بكات و وەبەرهێنانەكەش چەند پرۆژەیەكی جیاجیا دەگرێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكاش رایگەیاند: بەشێك لە وەبەرهێنانەكانی كۆمپانیای هایۆندای دامەزراندنی كارگەیەكی پۆڵا دەبێت بە بڕی 5.8 ملیار دۆلار لە ویلایەتی لویزانا و هەر كە تەواویش بوو، كارگەی پۆڵای لویزانا ساڵانە 2.7 ملیۆن تۆن پۆڵا بەرهەم دەهێنێت.
CNN