یادی بیست و چوار ساڵەی تیرۆركردنی مەلا جەمیل رۆژبەیانی

10:58 - 2025-03-26
هەمەرەنگ
49 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ 26/3، مێژوونووس و نووسەر مەلا جەمیل رۆژبەیانی 24 ساڵ بەسەر تیرۆركردنی تێپەڕ دەبێت، ناوی تەواوی جەمیل كوڕی مەلا ئەحمەدی رۆژبەیانییە لە ساڵی 1913 لە گوندی فەرقانی سەر بە شاری كەركوك لەدایكبووە، خاوەن مەعریفەیەكی زۆر بووە و شارەزايی لە زمانەكانی عەرەبی و فارسی و توركیدا هەبووە و ئەندامی كۆڕی زانیاری كورد بووە، بە درێژایی ژیانی لەسەر هەڵوێست و نووسینەكانی لەلایەن دەسەڵاتەوە دژایەتی كراوە  و هەر لە زینداندا كتێبی «شەرەفنامە»ی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی.
لە درەنگانێكی شەوی 26/3/2001 لە ماڵەكەی خۆیدا لە بەغدا بە شێوەیەكی دڕندانە تیرۆركراو نازناوی شەهیدی قەڵەمی لێنرا.
نەرمین عوسمان محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان