فیلمە تازەكەی مارڤێل دوو سەعاتە

10:59 - 2025-03-26
هەمەرەنگ
42 جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای مارڤێڵ-ی تایبەت بە بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی، كە كۆمپانیایەكی ئەمریكییە و بە ستۆدیۆكانی مارڤێڵ ناسراوە، رایگەیاند: ماوەی فیلمە تازەكەیان بە ناوی (thunderbolts) دوو سەعات دەبێت، لەبەر ئەوەی رووداو و كەسایەتی زۆری تێدایە.
مارڤێڵ ئاماژەی بەوەشكرد، سكارلێت جوهانسن-ی ئەكتەری بەناوبانگی فیلمە ئاكشنەكانیش لە ستافی فیلمە نوێیەكەیاندا كار دەكات، ئەمەش بەو واتایە دێت كە خاتو سكارلێتی شۆخوشەنگ بەردەوامە لە هاوكاری و كاركردن لەگەڵ كۆمپانیای مارڤێڵدا.
فلۆرەنس پیو، كە یەكێكە لە ئەكتەرە سەرەكییەكانی ئەم فیلمە، سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی كارەكانی فیلمەكە وتی: وێنەگرتنی چەند دیمەنێكی فیلمەكە، كە خودی فلۆرەنس تیایاندا بەشدارە، بە رەسمی دەستی پێكردووە و بە پێی پلانەكانی مارڤێڵیش، فیلمەكە بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئایاردا تەواو بێت و رۆژی پێنجی ئایار لە هۆڵی سینەماكان نمایش بكرێت.

ئا: كوردەوان
سایتی ئەلفەن

بابەتە پەیوەندیدارەکان