كۆمیسیۆنی میدیا رێساكانی رێكخستنی كاری كەسایەتییە ناودارەكان و دروستكەرانی ناوەڕۆك و سەپاندنی كرێی ساڵانە بەسەریاندا رادەگەیەنێت.
لەمبارەیەوە حەیدەر نەجم عەلاق، وتەبێژی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق رایگەیاند، باج بەسەر ئەو كەسانەدا دەسەپێندرێت كە لە سۆشیال میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بە ناوبانگ بوون و لە رێگەی ریكلام و پۆستەكانیان داهات بەدەستدەهێنن.
باج و رسوماتی كەسایەتییەكانی سۆشیال میدیا بەپێی ژمارەی فۆڵۆوەرەكانیان بەم شێوەیەیە: (زیاتر لە 5 ملیۆن فۆڵۆوەر: ساڵانە 1,000,000 دیناری عیراقی، لە 3 بۆ 5 ملیۆن فۆڵۆوەر: ساڵانە 850 هەزار دیناری عیراقی، لە 1 بۆ 3 ملیۆن فۆڵۆوەر: ساڵانە 650 هەزار دیناری عیراقی، لە 500 هەزارەوە بۆ 1 ملیۆن فۆڵۆوەر: ساڵانە 450 هەزار دیناری عیراقی، لە 100 هەزارەوە بۆ 500 هەزار فۆڵۆوەر: ساڵانە 250 هەزار بۆ 350 هەزار دیناری عیراقی) دەبێت.
یەسنا محەمەد