رێژەی كچان و ژنان لە رێكخراوەكانی ژینگەپارێزی لە زیاد بووندایە

11:53 - 2025-03-26
دووتوێ
43 جار خوێندراوەتەوە
رێژنە مەجید

كوردستانی نوێ/ هەولێر


رێژنە مەجید چاڵاكوانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە بواری ژینگە، تیشك دەخاتەسەر دۆخی ژینگە لە كوردستان و هۆكارەكانی پیسكردن و رۆڵی رێكخراوەكانی بواری ژینگە لەو بوارە، هەروەها ئاماژە بە بەشداریی ژنان و كچان لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا لەو بوارە دەكات .
 لەو بارەیەوە رایدەگەیەنێت: بەداخەوە دۆخی ژینگەی كوردستان لە ئاستێكی خراپ و مەترسیدارە و هەندێك كات دەگاتە هێڵی سوور، ئەوەش حاڵەتێكی زۆر مەترسیدارە، گرنگترین هۆكاری پیس بوونی ژینگە ئێمەی مرۆڤین، كە بە چەندین هۆكاری جیا جیا ژینگەی هەرێمەكەمان پیس كردووە.
وتی: ماوەی چەند ساڵێكە خەڵك لە جاران زیاتر لەبواری پاراستنی ژینگە هۆشیار بوونەتەوە، زۆرجاریش پیسبوونەكە لە دەسەڵاتی هاووڵاتیشدا نییە، بۆ نموونە دابەشكردنی سووتەمەنێكی كوالێتی خراپ و رێگەدان بەدانانی پاڵاوگە نایاساییەكان و هێنانی ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێل و بوونی موەلیدەكان و چەندانی تر، هەموو ئەوانە لە دەسەڵاتی لایەنی پەیوەندیدارە و هاووڵاتی بە ناچاری بەكاری دێنێت، هیواخوازم بیر لەوە بكەنەوە ئیتر كاتی ئەوەیە ژینگەكەمان پاك بكەینەوە، بەتایبەت هەواكەی كە زۆر پیسە.
هەر لەوبارەیەوە وتیشی: ماوەی چەند ساڵێكە رێكخراوە ژینگەییەكان و كەسانی ژینگە دۆست لە هەرێمەكەمان روو لە زیاد بوونە كە مایەی خۆشحاڵییە، كچان و ژنانیش بەشێكن لەو توێژەی كە دۆستی ژینگەن و حەز بەوە دەكەن لە رێكخراوە ژینگەییەكان كار بكەن، لەو بارەیەوە من گەشبینم كە رێژەی رەگەزی مێ بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و كاركردن لە رێكخراوە ژینگەییەكان زیاتر روو لە زیاد بوون دەكات، چونكە ژن دایكە، بۆیە دایكیش هەمیشە بەسۆز و میهرەبانە لە پێناو باشبوونی ژیان، وەك وتم: ژینگە ژیانە، دایكیش هەمیشە قوربانی دەدات لە پێناو پارێزگاری و پاراستی ژیانێكی تەندروست بۆ هەمووان.
زۆرجار پیسبوونی ژینگە لە دەسەڵاتی هاووڵاتیدا نییە، بۆ نموونە دابەشكردنی سووتەمەنیێكی كوالێتی خراپ و رێگەدان بەدانانی پاڵاوگە نایاساییەكان و هێنانی ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێل و بوونی موەلیدەكان و چەندانی تر.


#كوردستانی نوێ- هەولێر

بابەتە پەیوەندیدارەکان