رێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕه‌خنه‌ی توندی له ده‌ستووری نوێی سوریا گرت و ئاماژه‌ی به لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسادانان كرد.
ئاده‌م كۆگڵ، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌م رێكخراوه‌دا رایگه‌یاند، كه ده‌ستووری نوێ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن زاڵ ده‌كات و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان سنووردار ده‌كات.
به گوته‌ی كۆگڵ، پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا پێداچوونه‌وه به ده‌ستوور بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسادانان سه‌ربه‌خۆتر بكه‌ن.
هاوکات جه‌ختی كرده‌وه؛ كه قۆناغی راگوزه‌ری سوریا ده‌بێت ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ سیسته‌مێكی دیموكراسی، نه‌ك چه‌سپاندنی سیسته‌مێكی ده‌سه‌ڵاتدار.