ئەمڕۆ، رۆژی جیهانيی شانۆیە

10:26 - 2025-03-27
هەمەرەنگ
44 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ 27/3، رۆژی جیهانيی شانۆیە و لەسەرانسەری جیهاندا وەك هەموو ساڵێك چالاكی هونەريی و مەراسیمی تایبەت بەم یادە رێكدەخرێت، ئەم یادە لەوێوە سەریهەڵدا كاتێك سەرۆكی پەیمانگەی شانۆی فیلەندی ئارفی كیفما لە ساڵی 1961دا پێشنیارێكی بۆ سازدانی ئەو بۆنەیە پێشكەش بە رێكخراوی یونسكۆ كرد، ساڵێك دوای ئەوە و لە 27/3/1962دا هاوكات لەگەڵ كردنەوەی شانۆی نەتەوەكان لە شاری پاریس لە فەرەنسا ئەم یادە كرایەوە و بڕیاردرا ئەم یادكردنەوەیە ببێتە نەریتێكی ساڵانە تێیدا لەسەر راسپاردەی پەیمانگەی نێودەوڵەتی شانۆ كەسایەتییەكی دیاری شانۆیی وتارێك دەنووسێت و وەردەگێڕدرێت بۆ 20  زمانی جیهانی و بەسەر هەموو شانۆ و میدیاكانی جیهاندا بڵاودەكرێتەوە.
نەرمین عوسمان محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان