بە پاڵپشتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، دامەزراوەی ساڵ بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیریی سلێمانی، كۆنسێرتی (جەژنانەی سلێمانی) رێكدەخات.
كۆنسێرتەكە سێیەم رۆژی جەژن سەعات 5ی ئێوارە لە تەلاری هونەر لە سلێمانی بە بەشداریی هونەرمەندان سامان عومەر، پێشڕەو هەورامی، سەنگەر كەمال و بۆكان هەورامی بەڕێوەدەچێت و دەزگای میدیایی كوردسات سپۆنسەری دەكات و هاتنیش بۆ هەمووانە.