كۆمپانیای تێسلا، كە ئایلۆن ماسك-ی ملیاردێری ئەمریكی خاوەنییەتی، لە ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییەكەی خۆیدا رایگەیاند: رۆژی 10ی نیسان بەرهەمە نوێیەكانی لە سعودیە نمایش دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئاهەنگی نمایشی بەرهەمەكانی لە گۆڕەپانی (ئەلبجێری)ی لە ریاز بەڕێوە دەچێت و بەرهەمەكانیش بریتین لە: ئۆتۆمبێلی كارەبایی و رۆبۆتی ئۆپتیمۆس، لەگەڵ تازەترین بەرهەمەكانی لە بواری زیرەكیی دەستكرددا.
CNN