میدیا عەرەبییەكان بڵاویانکردەوە، دوای سێ مانگ لە كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ، بڕیارە رۆژی شەممە حكومەتی نوێی سوریا رابگەیەنرێت.
میدیا عەرەبییەكان لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویانكردەوە، رۆژی شەممەی داهاتوو حكومەتی نوێی سوریا رادەگەیەندرێت و رۆژی هەینیش ئەنجومەنی فەتوا و موفتی نوێی سوریا دیاریدەكرێن .
ئەوە لەكاتێكدایە ، لە دوای روخانی رژێمی ئەسەد لە هەشتی كانونی یەكەمی رابردوو، دەسەڵاتی نوێی سوریا حكومەتێكی كاتیی بۆ ماوەی سێ مانگ پێكهێنا بۆ راپەراندنی كاروبارەكانی وڵات تا ئەو كاتەی رەوشەكە ئاسایی دەبێتەوە و حكومەتی نوێ پێكدەهێنرێت .