هەولێر، ژمارەیەك رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی گردبوونەوە

12:27 - 2025-03-27
کوردستان
40 جار خوێندراوەتەوە

بەئامانجی كەمبوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان، ژمارەیەك رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی و كۆمەڵە و سەندیكاكان، گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان لە بەردەم قەڵای هەولێر رێكخست.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیشدا، بەیاننامەیەكیان خوێندەوە و داواكارییەكانیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی هەرێم، حكومەت، سەركردەی حزب و لایەنەكان كرد و تەئكیدیان دەكردەوە كە «رێوشوێنەكان دژ بە توندوتیژی، توندتر بكرێنەوە و رێكارەكانیش بگیرێنەبەر بۆ نەهێشتنی شێوازەكانی توندوتیژی دژ بە ژنان، ئەگەرنا زیانی زیاتری لێدەكەوێتەوە».
هەر لە بەیاننامەكەدا داوای قەدەغەكردنی چەكی بێمۆڵەتیان كرد، كە بەئاسانی دەست خەڵك دەكەوێت و تاوانی پێدەكرێت، بۆ ئەوەش داواكاربوون رێوشوێنی پێویست و توندتر بگیرێتەبەر و هیچ لێبوردنێكیش بكوژانی ژنان نەگرێتەوە و بەتوندترین شێوە سزابدرێن.
تەها عەبدوڵڵا

بابەتە پەیوەندیدارەکان