ئەنوەر عەبدولعەزیز بۆ کوردستانی نوێ :

پێویستە جووتیاران رێنماییەكان جێبەجێ بكەن

12:28 - 2025-03-27
کوردستان
47 جار خوێندراوەتەوە

ئەنوەر عەبدولعەزیز بەڕێوەبەری رێنمایی كشتوكاڵی كفری، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەمەبەستی ئاگاداربوون و پێدانی رێنمایی بە جووتیارانی سنووری كفری لەبارەی نەخۆشیی زەردبوونی گەڵای گەنم، سەردانی چەند كێڵگەیەكمان كرد.
وتیشی: لەكاتی دەركەوتنی هەر نەخۆشییەكدا و بۆ ئەوەی كەمترین زیان بەر جووتیاران بكەوێت، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگاداربكرێنەوە و رێكاری پێویستیش بۆ چارەسەری نەخۆشییەكە بگیرێتەبەر، هەروەك پێویستە ئاستی هۆشیاریی جووتیاران لەسەر كشتوكاڵ و ئافاتەكان، بەرزبكرێتەوە و جووتیارانیش رێنماییەكان جێبەجێ بكەن.
حەیدەر ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان