لە جەولەی هەشتەمی قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆزبەكستان لە یاریگای ئازادی لە تاران رووبەڕووی یەكتر بوونەوە و یارییەكە 2-2 كۆتاییهات و ئێران بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ لە هەشت یاری، راستەوخۆ گەیشتە مۆندیالی 2026.
مۆندیالی 2026 بە بەشداری 48 هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت و ئەمریكا و كەنەدا و مەكسیك، میوانداریی مۆندیال دەكەن.
ئا/ وەفا رۆستەمی