دوێنێ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیكرد لە نیكۆلۆ ڤینێلا فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا بۆ مەشق و راهێنان، كە بەمەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەركەكەی سەردانی كردبوو.
لە دیدارێكدا، جێگری سەرۆكی هەرێم، هیوای سەركەوتنی بۆ نیكۆلۆ ڤینێلا خواست لە ئەركی داهاتوویدا و هاریكارییە سەربازییەكانی وڵاتەكەشی لە پەرەپێدان بە توانا سەربازییەكان و دامەزراندنی بنكەی سەربازیی تایبەت بە مەشق و راهێنان بۆ پێشمەرگە، بەرزنرخاند.
لەبەرامبەردا، نیكۆلۆ ڤینێلا، دڵنیاییدا لە بەردەوامبوونی مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە.