كورد، پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی شوانی وەرگرت

12:49 - 2025-03-27
کوردستان
60 جار خوێندراوەتەوە

لێپرسراوی كۆمیتەی سەرگەڕانی یەكێتی، لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی شوان بە كورد درا كە كوڕە شەهیدێكی یەكێتی-یە.
رەمەزان عوسمان لێپرسراوی كۆمیتەی سەرگەڕان، وتی: هەوراز نیزام دووشیوانی كرایە بەڕێوەبەری ناحیەی شوان، ئەوەش بە هەوڵ و كۆششی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە بۆ جاری دووەمە كورد پۆستی گرنگ لە سنوورەكەدا وەردەگرێت، وتیشی: ئەو مافانەی كە ئیستحقاقی كوردە لە ناوچەكەدا و نەدراوە، یەكێتی لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ بەدەستهێنانی و تەنها مەبەستیش خزمەتكردنی هاووڵاتیانی سنوورەكەیە لەڕێگەی پۆستە ئیدارییەكانەوە.
عومەر ئاوارە

بابەتە پەیوەندیدارەکان