خانەقین.. بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەك دادەنرێت

12:51 - 2025-03-27
کوردستان
51 جار خوێندراوەتەوە

بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە خانەقین دادەنرێت و قائیمقامیش زانیاریی زیاتر دەدات. 
جواد فەیزوڵڵا قائیمقامی خانەقین بە كوردستانی نوێ-ی وت: بڕیارە ئەمڕۆ عەدنان شەممەری پارێزگاری دیالە و وەفدێكی هاوڕێی سەردانی خانەقین بكەن و بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەك دابنێن، كە خۆی دەبینێتەوە لە پرۆژەی دووسایدی دەروازەكانی خانەقین و چەند پرۆژەیەكیش كە لە قۆناغی جێبەجێكردندان، بەسەردەكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە ئیدارەی پارێزگای دیالە رەزامەندیی لەسەر هەشت پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ خانەقین داوە.
ئارۆ سامان

بابەتە پەیوەندیدارەکان