ئەپیکۆر: وەزارەتی نەوتی عیراق ئامادەنییە گفتوگۆ لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکات

05:36 - 2025-03-29
عیراق
50 جار خوێندراوەتەوە


لەراگەیاندراوێکدا، كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی كوردستان ناسراو بە ئەپیكور رایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عیراق ئامادە نییە گفتوگۆ لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بكات.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، كۆمپانیا نێودەوڵەوتییەكانی نەوت و حكومەتی هەرێم بە نیازێكی پاكەوە لەگەڵ حكومەت و نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، دەستیان بە گفتوگۆ كرد بۆ گەیشتن بە بڕیارێكی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كە گونجاوبێت، لەگەڵ رێككەوتنە یاساییەكان و بودجەی عیراق، بەڵام بۆیان رونبووەتەوە، وەزارەتی نەوتی عیراق ئامادەنییە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێك بكات و رێز لە گرێبەستی كۆمپانیاكان بگرێت.

راشیگەیاندوە، عیراق هەوڵدەدات رێگەیەك بگرێتەبەر، بەشێوەیەكی تاكلایەنە جێگرەوەیەك بۆ چوارچێوە یاساییەكە و گرێبەستە بەركارەكانیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم دابنێت، بەڵام تا پابەندبوون لە حكومەتی عیراقەوە نەبێت، ئامادەنین دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت بكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان