با کەمێک بە شێوەیەکی زانستییانە قسە بکەین بۆ ئەوەی ڕاستیی ئەو مشتومڕانەی لەبارەی بینینی هیلالی جەژنی ڕەمەزان لە نێوان میسر و سعودیە بزانین، هەوڵیش بدەین بەشێوەیەکی سادە و فەلەکی ڕوونی بکەینەوە.
سەرەتا ناکۆکییەکە ئەوەیە: سعودیە ڕایگەیاند، کە [یەکشەممە] جەژنی ڕەمەزانە، لەسەر بنەمای بینینی مانگ بە چاوی ڕووت یان لە ڕێگەی تەلەسکۆپەوە، بەپێی ڕاپۆرتی لیژنە فەرمییەکان.
میسر و هەندێک وڵات، وەک: [عومان و ئوردن]، ڕایانگەیاند، کە مانگ نەبینراوە، هەروەها ڕۆژی یەکشەممە دەبێتە سیهەمین ڕۆژی ڕەمەزان و جەژنیش ڕۆژی دووشەممە دەبێت.
ئایا کامیان لە ڕووی زانستییەوە ڕاستترن؟
-سەرەتا ئەپڵیکەیشنێکم بەکارهێنا بەناوی [Stellarium]، کە ئەپڵیکەیشنێکە لە زانکۆ بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فەلەکی بەکاریدەهێنین و بەستراوەتەوە بە مانگە دەستکردەکانەوە شوێنەکە، وەک قاهیرە و کاتی ئێستا هەڵبژێردرا، بۆمدەرکەوت، کە هیلال لەدایکبووە و ڕێژەی ڕووناکی لە کاتژمێر [٨:٠٥] کەمترە لە [١%]. پێش ئەوە باسی ڕووناکی نەکرابوو.
سەبارەت بە میسریش بەیانیی شەممە هیلال لەدایکبووە، بەڵام هیلالەکە لە کاتی خۆرئاوابووندا تەمەنی کەمتر لە [١٢] کاتژمێر بووە .. جیاوازی نێوان خۆرئاوابوون و مانگ کەمتر لە [١٠] خولەک بووە.
ڕووناکی ڕووی مانگ لە کاتژمێر [٨:٠٥]ی ئێوارە [چەند خولەکێک دوای خۆرئاوابوون] کەمتر لە [١%] بووە، کە لە کاتژمێر [٨]ی ئێوارە، دوو کاتژمێر دوای خۆرئاوابوون [١%] بووە.
جیاوازی کاتی نێوان خۆرئاوابوون و مانگئاوابوون کەمتر بوو لە [١٠] خولەک، کە بە [دواکەوتنی هیلال] ناسراوە و ئەم ماوەیە بەس نییە بۆ بینینی واقیعی هیلال.
باشە کەی مانگی هیلال دەبینین؟
بەپێی پێوەرەکانی ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتیی، مانگی هیلال دەبێت لانیکەم [١٥] کاتژمێر تەمەنی هەبێت و زیاتر لە [٢٠] خولەک دوای خۆرئاوابوون بە دیار بمێنێتەوە و گۆشەی بەرزی گونجاوی هەبێت و ڕووناکییەکی بەرچاوی هەبێت.
میسر ئەو بینینەی بەکارهێناوە بۆ دیاریکردنی ئەو هیلالە، کە لە ڕاستیدا لەدایکبووە، بەڵام لەڕووی فەلەکییەوە مەحاڵە بینینی.
لێرەدا لەڕوانگەی زانستیی خۆمەوە باوەڕموایە، کە حیساباتەکانی میسر لە تەواوکردنی ڕۆژی سبەینێدا [لەڕووی فەلەکی و یاساییەوە] ڕاستن. هەمان بەرنامەم بەکارهێنا و شوێنەکەم لەسەر سعودیە دانا. جیاوازییەکی زۆر نەبوو جگە لەوەی ڕۆشنایی مانگی هیلال لە سعودیە چەند خولەکێک پێش میسر دەردەکەوت [سەختی بینینیش هەر ماوە].
بەگوێرەی ڕۆژنامە سعودییەکان،، هەندێک کەس مانگی هیلالییان بینیوە [بەڕاستی سەختە] و لەسەر بنەمای ئەوەش سبەی جەژنە.
پوختە: میسر ئەمجارە ڕاستترینە، خوداش باشترین دەزانێت.
د.ئەحمەد عەبدولباست
مامۆستای فەلەکناسی لە زانکۆی مانهاتن لە ئەمریکا
وەرگێڕانی: د.یادگار عەلی