حکومەتی نوێی سوریا پێکهێنرا و کورد بایکۆت دەکات

03:51 - 2025-03-30
جیهان
54 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی نوێی سوریا پێکهێنرا و ئەحمەد شەرع سەرۆکی حکومەتی راگوزەری سوریا لە میانەی مەراسیمی ڕاگەیاندنی حکومەت نوێی سوریا،  جەختی لە خواستی خۆی بۆ "بنیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز و سەقامگیر" کردەوە.
وەزیرەکانی کابینە نوێیەکەی سوریا  لە کۆشکی گەل لە دیمەشق، لە بەردەم ئەحمەد شەرع سوێندی دەستورییان خوارد، هەریەکە لە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە و محەڕەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سوریا،کە هەردووکیان نزیکن لە سەرۆک کۆماری کاتییەوە لە شوینی خۆیان مانەوە.
ئەنەس خەتاب، بەرپرسی زانیاریی گشتی کە  نزیکە لە شەرع، کرایە وەزیری ناوخۆ و هیند قەببات، مەسیحی و نەیاری بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشوی سوریا، وەک وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و کار دەستنیشانکرا.
 کورد لە کابینەی نوێ حیسابی بۆ نەکراوە و بە وشەیەکیش باسی نەکراوە، ئەمەش پەیەدە و ئەنەکەسە و پارتە کوردییەکانی نیگەران کردوەو بڕیاریان داوە بایکۆتی حکومەتی نوێی سوریا بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان