بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 8:00ى بەیانیى ئەمڕۆوە تاوەکو کاتژمێر 2:00ى پاشنیوەڕۆ، 21 حاڵەتی برینداری رووداوەکانی هاتوچۆ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەى بەوەشکردووە، لە کۆى ئەو رووداوانە 13 حاڵەتیان رووداوی ئۆتۆمبێل بووە و هەشت حاڵەتیان رووداوی ماتۆڕسکیل بووە، کە بەهۆیانەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.