بەڕێز : کاک دکتۆر بەرهەم
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ژیانئاوایی کاکە ( بەڵێن )ی برای بەڕێزتانم پێگەیشت .
خوالێخۆش بوو جگە لەوەی کوڕی بنەماڵەیەکی نیشتیمان پەروەر بوو خۆشی ڕۆژنامەنوسێکی دیار و لێهاتوو بوو کە خزمەتێکی زۆری بواری ڕۆژنامەنوسی کوردی کردووە…
هەر بۆیە بە لەدەستدانی کاکە بەڵێن زۆر دڵتەنگ و نیگەران بووین…
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەین و هاوبەشی ماتەمیانین.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی پاکی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
عیماد ئەحمەد
٣٠_٣_٢٠٢٥