بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق دەكەین و لە یەزدانی مەزن داواكارین نزا و رۆژو و گشت سروتە ئایینیەكانی ئەم مانگە پیرۆزە لە گشت لایەك قبوڵ بكات و جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی.
هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە وێستگەی قوڵكردنەوەی لێبوردەیی لەناو گشت پێكهاتەكانی كوردستاندا و هەموان پێكەوە هەوڵەكانمان زیاتر بخەینەگەڕ بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ گەلەكەمان.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان