سەرۆك بافڵ: لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی خوشك و برایانی كلدانی، ئاشووری و سریانی دەكەم

01:38 - 2025-04-01
کوردستان
41 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی - ئاشووری، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی خوشک و برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم، هیوادارم وەک هەمیشە لە کەشێکی ئارام و شادیدا ئەم جەژنە بەڕێبکەن.

لەم رۆژەدا تەئکید لە قووڵکردنەوەی گیانی برایەتی و پێکەوەیی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکان دەکەینەوە بە تایبەت کلدانی، ئاشووری و سریانییەکان کە بەشێکی گرنگی گەلەکەمانن.
هەوڵەکانیشمان بۆ پاراستنی مافی هەموولایەک بەردەوام دەبێت لە پێناو سەقامگیری زیاتر و پێکەوەژیان لە وڵاتەکەماندا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان