ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق بڕیاریدا رۆژی 11ی 11ی 2025، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بکرێت.
ئەمڕۆ 9ی نیسانی 2025، نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بڕیاریداوە بە دیاریکردنی رۆژی 11ی 11 دووەم بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق.
لەم خولەى هەڵبژاردندا 29 ملیۆن کەس مافى دەنگدانیان هەیە و کۆمیسیۆن ئامادەکارییەکانى بۆ هەڵبژاردن دەستپێکردووە.