د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئابووریی وڵات و ئاستەنگەكانیان كرد و جەخت لەسەر پێویستیی پشتیوانیی دامودەزگاكان و بەهێزكردنی سەقامگیریی سیاسی كرایەوە بۆ دەستەبەركردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی خواستەكانی هاووڵاتیان.
لە دیدارێكی دیكەشدا، سەرۆك كۆمار پێشوازی لە عەبدوڵڵا مەتەر مەزروعی باڵیۆزی ئیمارات لە عیراق كرد و لەدیدارێكدا پتەوكردنی پەیوەندییەكان، تەئكیدی لەسەر كرایەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك كۆمار، جەختیكردەوە لەسەر كاری لەپێشینە بۆ كەمكردنەوەی گرژیی و چەسپاندنی بنەمای سەقامگیری و ئاشتی، بەشێوەیەك خزمەت بە ویستی گەلانی ناوچەكە بكات.